بڕۆ بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چاودێری خۆکار (Auto Moderation)

چاودێری خۆکار کار دەکات بۆ ڕێگری لە ناردنی پەیامی دووبارە، وشەی ناپسەند و بانگەشەکردن،
بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی ئارام و سەلامەت لە سێرڤەرەکەت.

بە ئارامی دڵ کار بکە، چونکە چاودێری خۆکار لە پرۆبۆت بەردەوام کار دەکات
بۆ پاراستنی کۆمەڵگایەکی ئاسایش و ئارام لە سێرڤەرەکەت.


زانیاری

بۆ ڕێکخستنی چاودێری خۆکار لە داشبۆرد، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:

  1. بچۆ بۆ داشبۆرد و چوونەژوور بکە.
  2. سێرڤەرەکەت لە لیستەی لای ڕاست هەڵبژێرە.
  3. بچۆ بۆ بەشی چاودێری خۆکار و دڵنیابە لە چالاکبوونی.

هەڵبژاردەکانی چاودێری خۆکار

ئامانجی ئەم هەڵبژاردانە ڕێگرییە لە پەیامە زیان‌بەخش و ناپێویستەکان لە سێرڤەرەکەتدا.

تێبینی

هەندێک جۆری چاودێری لەلایەن سیستەمی چاودێری دیسکۆرد ـەوە بەڕێوە دەبرێن
و ئەوەی لەلایەن دیسکۆرد بەڕێوە دەبرێت، لە تەنیشتی ناوی دیار دەکرێت.
ئەوانەی تێبینییان لەسەریان نییە، لەلایەن پرۆبۆت بەڕێوە دەبرێن.


ئازاردانی پەیام (5 پەیام / 5 چرکە)
ئەم چاودێرییە کار دەکات کاتێک ئەندامێک زیاتر لە 5 پەیام لە ماوەی 5 چرکەدا بنێرێت.

وشە ناپسەندەکان
کار دەکات کاتێک پەیامێک وشەی ناپسەند تێدابێت.
(لەلایەن چاودێری دیسکۆرد بەڕێوە دەبرێت)

دووبارەکردنەوەی دەق
کار دەکات کاتێک هەمان دەق چەند جار لە یەک پەیامدا دووبارە دەکرێتەوە.

پەیامە دووبارەکان
کار دەکات کاتێک هەمان پەیام دووبارە نێردرێت.
(پرێمیۆم تایر ٢)

لینکەکانی سێرڤەر
کار دەکات کاتێک لینکی بانگهێشتی سێرڤەرێکی Discord نێردرێت.
(لەلایەن چاودێری دیسکۆرد بەڕێوە دەبرێت)

لینکەکان
کار دەکات کاتێک پەیامێک لینکی تێدابێت.
(لەلایەن چاودێری دیسکۆرد بەڕێوە دەبرێت)

سپامی پیتە گەورەکان (>%70 پیتی گەورە)
کار دەکات کاتێک پەیامێک زۆربەی پیتەکانی گەورە بن،
نموونە: HELLO WORLD
(لەلایەن چاودێری دیسکۆرد بەڕێوە دەبرێت)

ئازاردانی Emoji
کار دەکات کاتێک پەیامێک 8 Emoji یان زیاتر تێدابێت.

ئازاردانی Mention
کار دەکات کاتێک ژمارەیەکی زۆر ئەندام لە یەک پەیامدا Mention بکرێن.
(لەلایەن چاودێری دیسکۆرد بەڕێوە دەبرێت)


هەڵبژاردەکانی ئەنجام (Actions)

هەر جۆرێک لە چاودێری هەڵبژاردەی ئەنجامی جیاواز پێشکەش دەکات.
ئەنجامە بەردەستەکان:

  1. سڕینەوەی پەیام
    پەیامەکە دەسڕدرێتەوە کاتێک ناسرا.

  2. بێدەنگکردنی ئەندام
    ئەندام بێدەنگ دەکرێت بۆ ڕێگری لە ناردنی پەیامی دیکە.

  3. دانانی Time Out بۆ ئەندام
    Time Out دەدرێت بە ئەندام کاتێک یاسا بشکێنێت.
    (تەنها بۆ ئەو چاودێریانەی لەلایەن دیسکۆرد جێبەجێ دەکرێن)


ڕێکخستنەکان (Settings)

هەر چاودێرییەک هەڵبژاردەی دەستکاری چاودێری ـی هەیە،
کە ڕێگەت پێدەدات بەپێی پێویستی خۆت ڕێکخستنەکان بگۆڕیت.

ژوورە ناچالاکەکان
چاودێری لە ژوورە دیاریکراوەکاندا کار ناکات.

ڕۆڵە ناچالاکەکان
خاوەن ڕۆڵە دیاریکراوەکان لە چاودێری خۆکار دەرچوو دەبن.

ماوەی بێدەنگکردنی ئەندام
ماوەی بێدەنگکردن لە کاتی تێکدان.

ماوەی Time Out ـی ئەندام
ماوەی Time Out لە کاتی تێکدان.


هەڵبژاردە تایبەتەکان

ئەم هەڵبژاردانە تەنها بۆ چاودێری وشە ناپسەندەکان و چاودێری لینکەکان بەردەستن:

وشە ناپسەندەکان

  • لیستی وشە ناپسەندەکان:
    وشەکانێک کە پەیامەکانیان دەسڕدرێتەوە ئەگەر تێیاندا بێت.

لینکەکان

  • لینکە ڕێگەپێدراوەکان:
    ئەو لینکەی کە چاودێری پشتگوێی دەخات.

  • لینکە قەدەغەکان:
    تەنها ئەو لینکەی قەدەغە دەکرێن، لینکەکانی تر ڕێگەپێدراون.


تایبەتمەندییە زیاترەکان

لەگەڵ هەموو هەڵبژاردەکان، ئەم تایبەتمەندییانەش بەردەستن:

پشتگوێخستنی ژوورەکان
ژوورە دیاریکراوەکان لە چاودێری خۆکار دەرچوو دەبن.

پشتگوێخستنی ڕۆڵەکان
خاوەن ڕۆڵە دیاریکراوەکان چاودێری خۆکار تێپەڕ دەکەن.

ژوورەکانی تەنها وێنە
تەنها ناردنی وێنە ڕێگەپێدراوە لە ژوورە دیاریکراوەکان.

ژوورەکانی تەنها YouTube
تەنها ناردنی لینکەکانی YouTube ڕێگەپێدراوە لە ژوورە دیاریکراوەکان.