بڕۆ بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕۆڵە خۆکارەکان (Auto Roles)

تایبەتمەندی ڕۆڵە خۆکارەکان ڕێگە دەدات ڕۆڵی خۆکار بدرێت بە ئەندامان کاتێک دەچنە ناو سێرڤەر.
ئەم بەڵگەنامەیە ڕێنماییەکی تەواوە بۆ ناسینی هەنگاوەکان و ڕێکخستنی ئەم تایبەتمەندییە.

زانیاری

بۆ ڕێکخستنی ڕۆڵە خۆکارەکان لە داشبۆرد، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:

  1. بچۆ بۆ داشبۆرد و چوونەژوور بکە.
  2. سێرڤەرەکەت لە لیستەی لای ڕاست هەڵبژێرە.
  3. بچۆ بۆ بەشی ڕۆڵە خۆکارەکان و دڵنیابە لە چالاکبوونی.

ڕێکخستن (Setup)

کاتێک گەیشتیتە بەشی ڕۆڵە خۆکارەکان،
دەتوانیت دەست پێبکەیت بە هەڵبژاردنی ئەو ڕۆڵانەی کە ئەندام وەریدەگرێت کاتێک دەچێتە ناو سێرڤەر.

  • کرتە لەسەر لیستەکە بکە
  • ڕۆڵە خۆکارە پێویستەکان هەڵبژێرە

ڕۆڵە خۆکارەکان بۆ ئیشتراکی پرێمیۆم

ئەگەر ئیشتراکی پرێمیۆم ـت هەیە،
دەتوانیت ڕۆڵی خۆکار دیاری بکەیت بەپێی لینکی بانگهێشت کە ئەندام لە ڕێگەیەوە هاتووە.

هەنگاوەکان:

  1. کرتە لەسەر دوگمەی زیادکردن (Add) بکە.
  2. پاشان کرتە لەسەر دوگمەی دەستکاری (Edit) بکە.
  3. لینکی بانگهێشت دابنێ.
  4. ئەو ڕۆڵانە هەڵبژێرە کە دەتەوێت ئەندام وەریان بگرێت کاتێک لە ڕێگەی ئەو لینکەوە دەچێتە ناو سێرڤەر.

ئاگاداربە

تکایە ئەم تێبینییە گرنگانە لەبەرچاو بگرە:

  1. پێویستە ڕۆڵی پرۆبۆت لە سەرەوەی ڕۆڵە خۆکارەکان بێت.
  2. ئەگەر سیستەمی یاساکانی دیسکۆرد چالاک بێت،
    بەکارهێنەران نوێ پێویستە یاساکان قبوڵ بکەن پێش وەرگرتنی ڕۆڵە خۆکارەکان.
  3. پرۆبۆت ڕۆڵی خۆکار نادات ئەگەر ئەو ڕۆڵە مۆڵەتی Administrator ـی هەبێت.

بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە و ڕەچاوکردنی تێبینییەکان،
دەتوانیت ڕۆڵە خۆکارەکان بە سەرکەوتوویی بۆ سێرڤەرەکەت ڕێکبخەیت 🎯