بڕۆ بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

داشبۆرد: بنەمای تەواوی بەڕێوەبردنی سێرڤەرەکەت

داشبۆرد بنەمایەکی سەرەکییە بۆ ڕێکخستنی سێرڤەرەکەت، ڕووکارییەکی سادە و بەکارهێنانی ئاسان پێشکەش دەکات بۆ بەڕێوەبردنی هەموو بەشەکان و فەرمانەکان.
دوورخستنەوە لە فەرمانە ئاڵۆز و کات‌کوژ! 🚀

چوونەژوور بۆ داشبۆرد

چوونەژوور بۆ داشبۆرد زۆر سادە و ڕاستەوخۆیە، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:

  • بچۆ بۆ ماڵپەڕی ئێمە و بچۆ ناو هەژمارەکەت.
  • لە هەمان پەڕەدا دوگمەی داشبۆرد دەبینیت، کرتەی لێ بکە بۆ چوونەژوور.
ئاگاداربە

پێویستە مۆڵەتی Administrator ـت هەبێت بۆ ئەوەی سێرڤەرەکەت لە لیستەکەدا دەربکەوێت.

ڕێکخستنی بەشەکان و فەرمانەکان

لە هەموو بەشەکانی داشبۆرد، دوگمەیەک هەیە لە گووشەی سەرەوە ـی چەپ کە ڕێگەت پێدەدات هەموو فەرمانەکان لەو بەشەدا ناچالاک بکەیت.

هەروەها:

  • دوگمەیەک لە تەنیشت هەر فەرمانێکدا هەیە بۆ چالاک / ناچالاککردنی فەرمانەکە
  • دوگمەی دەستکاری (Edit) بۆ ڕێکخستنی تایبەتمەندییەکانی فەرمان

هەندێک هەڵبژاردەی ڕێکخستن بۆ هەر فەرمانێک

  • کورتکراوەکان (Aliases): کورتکراوەی تایبەتی بۆ فەرمان بۆ ئاسانتر بەکارهێنان.
  • ڕۆڵە چالاکەکان: تەنها ئەو ڕۆڵانە دەتوانن فەرمانەکە بەکاربهێنن.
  • ڕۆڵە ناچالاکەکان: قەدەغەکردنی فەرمان بۆ ڕۆڵە دیاریکراوەکان.
  • ڕۆومە چالاکەکان: فەرمان تەنها لە ژوورە دیاریکراوەکاندا کار دەکات.
  • ڕۆومە ناچالاکەکان: فەرمان لە ژوورە دیاریکراوەکاندا کار ناکات.
  • سڕینەوەی وەڵامی بۆت بە شێوەی خۆکار: ئەگەر پەیامی ئەندام بسڕدرێتەوە، وەڵامی بۆتیش دەسڕدرێتەوە.
  • سڕینەوەی خۆکاری پەیامی فەرمان: پەیامی فەرمان دوای ناردن خۆکارانە دەسڕدرێتەوە.
  • سڕینەوەی وەڵامی بۆت دوای ٥ چرکە: وەڵامی بۆت دوای 5 چرکە خۆکارانە دەسڕدرێتەوە.
ئاگاداربە

سێرڤەرەکەت لە لیستەکەدا نادیارە؟
ئەمە واتە مۆڵەتی Administrator ـت نییە.
تکایە دڵنیابە لەوەی مۆڵەتی Administrator ـت پێدراوە.